كچانی ئێرانی عاشقی پاسكیل سوارین
K24 – هه‌ولێر
"ژنانی ئێرانی عاشیقی پاسكیل سوارین" و "من عاشقی پاسكیل سواریم" كه‌مپه‌ینێكی ژنانی ئێرانییه كه به رێگه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و ڤیدیۆی خۆیان له كاتی پاسكیل سواری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه له تویته‌ر له IranianWomenLoveCycling# بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له زۆربه‌ی وێنه‌كاندا، ژنان و كچانی ئێرانی، دژكرده‌وه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر فه‌توایه‌كی خامه‌نه‌یی ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه پاسكیل سواری ژنان له شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه كردووه.

ژنێك به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆی له ئینستاگرام نووسیوه: "من مر‌ۆڤم، گاڵته‌جارییه كه ناچارین ئه‌وه‌ی به زمان بڵێێن، له وڵاتێكدا كه به‌های مرۆڤ شتێكیه له ئاستی كهشكدا! هۆی ئاغا! ئێمه مرۆین، خواردنی شه‌وی ئێوه نین كه له جیاتی ئێمه بڕیار ده‌ده‌ن".
ژن و مێردێك به بڵاوكردنه‌وی وێنه‌كه‌یان له كاتی پاسكیل سواری نووسیویانه: "من و هاوژینم. بڕیار نییه ژیانمان به فه‌توایه‌ك سه‌راوژێر ببێت".

كچێكیش به بڵاوكردنهویه ڤیدیۆی پاسكیل سواری خۆی ده‌لێت: "من به هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌ران نیم، چونكه كێشه‌كه دوای چه‌ند ساڵی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و من شانازی به زیره‌كی خۆم ده‌كه‌م".

عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران له مانگی ئابی رابردوو به ده‌ركردنی فه‌توایه‌ك پاسكیل سواری ژنان له شوێنه گشتییه‌كان حه‌رامكرد كه دژكرده‌وه‌ی ژنانی ئێرانی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكهوتهوه.
فه‌توای خامه‌نه‌یی پاش ئه‌وه‌ی هات كه جێگری سه‌رۆك كۆماری ئیران بۆ كاروباری ژنان و خێران، "شهیندخت مولاوردی" له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیبووی: "به‌پێی راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی رێبه‌ری شۆڕش پاسكیل سواری ژنان به به‌رچاو گرتنی یاساكانی شه‌رع ئاساییه".
قبل أسبوع انتشرت في #إيران فتوى تمنع النساء من ركوب الدراجات الهوائية. نسا‌ء جريئات تتحدى هذه الفتوى. #IranianWomenLoveCycling pic.twitter.com/hnV02pBk0l
— يوميات الشرف (@HonorDiariesAr) September 21, 2016
به‌پێی هه‌واڵیكی رادیۆ فه‌ردا، پرسی پاسكیل سواری ژنان له ئێران زیاتر له 20 ساڵه مشتومڕی له‌سه‌ره كه له ساڵی1992، شاره‌داری ئه‌و كاتی تاران "غلام‌حسین کرباسچی" و سه‌رۆكی ئه‌وكاتی وه‌رزشی ژنان "فائزه هاشمی" كچی رهفسههنجانی باسیان له پلانێك كرد بۆ رێگه‌دان به پاسكیل سواری ژنان له‌ناو شاری تاران. به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، پلانه‌كه‌یان سه‌ر نه‌گرت.
Iranian women are questioning a ban on cycling by Ayatollah Khamenei by sharing videos of themselves on bikes #IranianWomenLoveCycling pic.twitter.com/9Nagf3KuSZ
— dwnews (@dwnews) September 24, 2016