كورته فیلمێك له‌سه‌ر كۆمه‌لكوژیی مه‌سیحییه‌كان پیشان ده‌درێت
كۆنگره‌ى گشتى رابیته‌ى كلدانى له عێراق و جیهان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر
كۆنگره‌ى گشتى رابیته‌ى كلدانى له عێراق و جیهان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆنگره‌كه‌دا كێشه‌ی و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م مه‌سیحییه‌كان له عێراق و كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه پاش هاتنی داعش بۆ عێراق و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌كانیان له لایه‌ن داعشه‌وه دووچاری بوونه، بابه‌تێكی سه‌ره‌كی كۆنگره‌ی گشتی رابیته‌ی كلدانی له عیراق و جیهان ده‌بێت.
نوێنه‌رانی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانی كریستیانی بۆ كۆنگره بانگهێشت كراون.
له رۆژی یه‌كه‌مدا، كورته فیلمێك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی مه‌سیحییه‌كان به درێژایی مێژوو و ئه‌م دواییه‌ی به‌ده‌ستی داعش و هه‌روه‌ها ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌رانیان له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسی پیشان ده‌درێت.
تیمی كوردستان24 له‌ماوه‌ی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌ى گشتى رابیته‌ى كلدانى له عێراق و جیهان له عه‌نكاوه ئاماده ده‌بێت و بڕیار و چالاكییه‌كانی بۆ بینه‌رانی ده‌گوازێته‌وه.