میری ئێزدییەكان داوادەكات شنگال بكرێتە پارێزگایەكی سەر بەھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
میر تەحسین بەگ میری ئێزدییەكان داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كە شنگاڵ بكەنە پارێزگایەكی سەر بەھەرێمی كوردستان و دەشلێت، سەركردەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ ئێزدییەكان باشن.
میرتەحسین بەگ میری كوردە ئێزدییەكان لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بی بی سی رایگەیاندووە، چیتر متمانە بەھێزە چەكدارەكانی عێراق و عەشیرەتە سوننەكانی دراوسێ ناكەن، ھەربۆیە داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كە شنگال بكرێتە پارێزگایەكی سەر بەھەرێمی كوردستان.
میری ئێزدیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەركردایەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەوان باشن و باشترین رێگەچارەش بۆ كۆتایی ھاتن بە كارەساتی ئێزدییەكان ئەوەیە كە شنگال بكرێتە پارێزگایەكی سەر بەھەرێمی كوردستان.