ده‌میرتاش هۆكاری قسه نه‌كردنی به زمانی كوردی ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ماوه‌ی چوار رۆژی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان 13 دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجامداوه كه 20 كاتژمێر قسه‌كردنی به زمانی توركی له لایه‌ن په‌رله‌مانتاری شاری روحا عوسمان بایده‌میر بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێردراوه.
ده‌میرتاش كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی گه‌وره‌ی هه‌ده‌په سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه به‌هۆی قسه نه‌كردنی به زمانی كورد ره‌خنه‌ی زۆری له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه لێ گیراوه، كه سه‌رۆكی پارتێكی كوردییه، بۆ به زمانی كوردی قسه ناكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی دۆغان، ده‌میرتاش له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه گوتی: "من زازام، زازاكی ده‌زانم. كرمانجی و سۆرانیش ده‌زانم. به‌ڵام بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی دووچاری زه‌حمه‌ت ده‌بم. هه‌ربۆیه نرخاندنهكانم به زمانی توركی شرۆڤه ده‌كه‌م. به‌ڵێ ئه‌وه عه‌یبه، به‌ڵام عه‌یبه‌كه‌ی بۆ من نییه، به‌ڵكو بۆ ده‌وڵه‌تی توركیایه. سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆنی ئه‌وان عه‌یبه. زیاتر له هه‌ر شتێكی تر حه‌ز ده‌كه‌م به زمانی دایك قسه بكه‌م، به زازاكی، كرمانجی، سۆرانی و زاراوه‌كانی تری زمانی كوردی. ئه‌وه بۆ ئێمه كه‌موكورتییه‌كه، به‌ڵام بۆمان جێگه‌ی شه‌رم نییه، به‌ڵكۆ شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه".
گوتیشی دایك و باوك و براكانم به زازاكی قسه ده‌كه‌ن.
ده‌میرتاش و بایده‌میر له سلێمانی دێنه هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیكه كه شاندی یاوه‌ری بوون، له سلێمانییه‌وه راسته‌وخۆ بۆ ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه توركییه‌كان، ده‌میرتاش و بایده‌میر له هه‌ولێر هه‌ندێ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان بۆ توركیا ده‌گه‌ڕینه‌وه.
شاندی هه‌ده‌په له سه‌ردانی چوار رۆژه‌ی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ی خواره‌وه كۆ ببوونه‌وه:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆران، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێم به‌رهه‌م ساڵح و پارێزگاری كه‌ركوك و هه‌ندێ لایه‌نی تر كه له‌ماوه‌ی 20 كاتژمێر له 13 دیدار و كۆبوونه‌وه‌دا، عوسمان بایده‌میر كاری وه‌رگێران بۆ قسه‌كانی ده‌میرتاش كرد، كه هه‌ندێجار نوونه‌ری هه‌ده‌په له هه‌ولێر كاری وه‌رگێڕانی بۆی ده‌كرد.
هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌میرتاش جارێكی تر سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ زانیارییه‌كی تر له‌مباره‌وه بڵاو كرابێته‌وه.