هه‌لى كار بۆ 15 هه‌زار هاووڵاتى هه‌رێم دابينده‌كرێت

رێکخراوێکی ئەڵمانی بە بڕیی 47 ملیۆن یۆرۆ هەلی کار لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بۆ 15 هەزار کەس دابین دەکات.

K24 – هه‌ولێر:

رێکخراوێکی ئەڵمانی بە بڕیی 47 ملیۆن یۆرۆ هەلی کار لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بۆ 15 هەزار کەس دابین دەکات.

لە قۆناغی یەکەمدا لە شاری هەولێر 2هەزار کەس هەلی کاریان بۆ دابین دەکرێت. دواتریش لە پارێزگای سلێمانی و دهۆکیش بەردەوام دەبێت. بەپێ پلانەکە هەر کرێکارێک دەبێت چل رۆژ کار بکات و ئەگەر کرێکارەکە شارەزا بێت ئەوا رۆژانە 25 دۆلار وەر دەگرێت ئەگەریش کرێکاری ئاسایی بوو ئەوا 20 دۆلار بۆ هەر رۆژێک وەر دەگرێت.

 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5dae7826-3cab-4556-958b-83a9ed7b0b6f/hali%20kar%20bo%2015%20hazar%20kas.ism/manifest