به وێنه و ڤیدیۆ.. كوردانی لوبنان له دژی په‌یه‌ده خۆپیشاندانێكیان سازكرد
K24 - هه‌ولێر:
كوردانی لوبنان، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی سیاسه‌ته‌كانی (په‌یه‌ده) له رۆژئاوای كوردستان، خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م باره‌گای كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یرووت رێكخست.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، رێكخراوی لوبنانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا، داوای راگرتنی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی لایه‌نگرانییان ده‌كرد و له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، داوا له رای گشتی و نوێنه‌رانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، گوشار بخه‌نه سه‌ر په‌یه‌ده، بۆ راگرتنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه په‌یڕه‌وی ده‌كات.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "داوا ده‌كه‌ین په‌یه‌ده سیاسه‌ته‌كانی له دژی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا رابگرێت و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانییان ئازاد بكه‌ن كه ئێستا له زیندانه‌كانی رۆژئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)