توركیا ره‌گه‌زنامه ده‌داته وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی
وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌ره‌پێدانی توركیا، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه ره‌گه‌زنامه بداته ئه‌و هاووڵاتییه بیانیانه‌ی كه له توركیا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
لوتفی ئه‌لوان وه‌زیری په‌ره‌پێدانی توركیا، رایگه‌یاند، پێدانی ره‌گه‌زنامه به‌و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیانه، به دوو قۆناخ ده‌بێت، له قۆناخی یه‌كه‌مدا به‌ڵگه‌نامه‌ی نێشته‌جێ بوونیان پێ ده‌درێت بۆ ماوه‌یەكی دیاریكراو و دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت هێچ هه‌ڵسووكه‌وتی نادرووستیان نه‌كردووه، ئینجا ره‌گه‌زنامه‌شیان پێ ده‌درێت.
شاره‌زایانی ئابووری پێیانوایه، توركیا له‌و رێیه‌وه ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌ره‌كی كێش بكاته ناو وڵاته‌كه‌ی.