ئه‌ردۆغان: شاندێكى توركيا سه‌ردانى بارزانى ده‌كات
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رايگه‌ياند، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا شاندێك ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانى كۆببنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رايگه‌ياند، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا شاندێك ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانى كۆببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی خه‌به‌رتورك، ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و شاندی یاوه‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان گوتوویه‌تی: ئێمه ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و سه‌ردانه ناكه‌ین و له‌كاتێكی نزیكدا شاندێك ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، شانده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
جه‌ختیشيكرده‌وه، ئه‌و شانده هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كات.