"ناهز حه‌تته‌ر به‌هۆی وێنه‌یه‌كی كاریكاتێرییه‌وه كوژرا"
K24 - هه‌ولێر:
ناهز حه‌تته‌ر، نووسه‌رێكی كریستیانی ئه‌رده‌نی بوو و له ساڵی 1960 له‌دایكبووه، له‌كاتی چوونی بۆ دادگا، بۆ ئاماده‌بوون له به‌رده‌م دادوه‌ر، كه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كاریكاتێرییه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرابوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016 به سێ گوللـه كوژرا.
حه‌تته‌ر، تۆمه‌تی "ورووژاندنی ره‌گه‌زپه‌رستی و تایه‌فه‌گه‌ری" درابووه پاڵ و ئه‌و كاریكاتێره‌ی بڵاویكردبووه‌وه به "سووكایه‌تیكردن به خودا" وه‌سفكراوه.
حه‌تته‌ر یه‌كێك بوو له كه‌سه نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا و حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنانی و ئه‌ندامی ئه‌و شانده بووه كه بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌سه‌د، سه‌ردانی سووریایان كردووه.
ئایا به‌هۆی كاریكاتێرییه‌كه كوژرا؟
كوژرانی حه‌تته‌ر، موشتومڕێكی زۆری له رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌رده‌نی عه‌ره‌بی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌تیش دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك، له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی رابردوو، كه به سووكایه‌تیكردن به خوا دانراوه.
له‌و كاریكاتێره‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه پیاوێكی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر جێگه‌ی خه‌وتن، له‌نێوان دوو ژن پاڵكه‌وتووه و جگه‌ره‌ده‌كشێتێت و "ئه‌مر به خوا ده‌كات شه‌رابی بۆ بهێنێت و ده‌رگایه‌كیش بۆ خێوه‌ته‌كه‌ی دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ پرس سه‌یری ئه‌وان نه‌كات".
ئه‌وه‌ش تووڕه‌یی هاووڵاتییانی ئه‌رده‌نی لێكه‌وته‌وه و ئه‌رده‌نییه‌كان له‌سه‌ر تویته‌ر به هاشتاگی "حه‌تته‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ناكا" ناڕه‌زاییه‌كانییان بڵاوده‌كرده‌وه.
دوای ماوه‌یه‌كى كه‌م، حه‌تته‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رده‌ن ده‌ستگیركرا و له 8ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016 به كه‌فاله ئازادكرا، به‌ڵام تۆمه‌تی "ورووژاندنى هه‌ستی مه‌زهه‌بی و ره‌گه‌زپه‌رستی" دراوه‌ته پاڵ، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تی "سووكایه‌تیكردن به بیروباوه‌ڕی ئایینی".
هه‌ڕه‌شه‌كان
تا ئێستا هۆكاره‌كانی كوشتنی حه‌تتره ئاشكرا نه‌كراوه و ئه‌رده‌نییه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، هاوكات تا ئێستاش ناسنامه‌ی بكوژه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه, به‌ڵام هۆكاری كوشتنی ئه‌و نووسه‌ره به وێنه كاریكاتێرییه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی كوشتنی حه‌تته‌ر كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی "سووكایه‌تی به خوا" كردووه.
به‌ر له كوژرانیشی حه‌تته‌ر، داوای لێبوردنی له شه‌قامی ئه‌رده‌نی كردووه و وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، حه‌تته‌ر گوتوویه‌تی: "وێنه‌كه گاڵته‌پێكردنه به تیرۆریستان و وێناكردنی خودا و به‌هه‌شته‌كه‌یانه، به‌هیچ جۆرێك و دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به خوداوه نییه".
یه‌كێك له هاوڕێكانی ئه‌و نووسه‌ره، كه له‌كاتی چوونی بۆ دادگا له‌گه‌ڵیدا بووه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "حه‌تته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی دادگاییكردنه‌كه‌شی داوای دابينكردنى پاسه‌وانی كردبوو".
رۆژنامه "ده‌ستوور"ی ئه‌رده‌نی، له باره‌ی ناسنامه‌ی بكوژه‌كه، ئاماژه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه بكوژه‌كه ناوی (ر. أ. أ. ع)ه و پێشتر پێشنوێژی مزگه‌وتی "الهاشمی" بووه، به‌ڵام پێشتر له ساڵی 2009 به‌هۆی بیری توندڕه‌وییه‌وه له كاره‌كه‌ی دوورخرابۆوه.
تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و هیچ لایه‌نێك (وه‌ك گرووپه توندڕه‌وه‌كان) به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و كرده‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه و تا ئێستاش بنه‌ماڵه‌ی حه‌تته‌ر، ته‌رمه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.