رژێمی سووریا گه‌نجانی كورد له حه‌سه‌كه ده‌ستگیرده‌كات
ئاڵای سووریا له باژاری حه‌سه‌كه ده‌شه‌كێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
زۆربه‌ی قوتابیان به‌هۆی له‌مپه‌ره‌كانی رژێمی سوریا له‌خوێندن دابڕاون و رژێمی سوریا و ئاسایشی رۆژئاوا پابه‌ندی رێككه‌وتن نابن.
هاوكات رژێمی سووریا له شاری حه‌سه‌كه گه‌نجان بێ تاوان ده‌ستگیرده‌كات، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیانیش به‌هۆی له‌مپه‌ره‌كانی رژێمه‌وه له خوێندن دابڕاون، تائێستا رژێم خاڵه‌كانی ناو رێكه‌تنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئاسایشی رۆژئاوادا جێبه‌جێ نه‌كردووه.