ھەپەگە: لە سێرت 26 سەربازی توركمان كوشتووە
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) باڵی سەربازی پەكەكە رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی چەند رۆژی رابردووی ناوچەی سێرت لە باكووری كوردستان 26 سەربازی توركیان كوشتووە.
لە راگەیاندراوێكدا ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه دەڵێ: "له 20 ئه‌م مانگه‌وه به هه‌ڵمه‌تێکى شۆڕشگێڕى وه‌ڵامى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى سوپاى تورکیامان له هه‌رێمى سێرت له باکوورى کوردستان داوه‌ته‌وه، لەو ماوەیەدا 26 سەربازی توركیا كوژراون و 8 دیكەش برینداربوون.
هه‌په‌گه راشیگەیاند: "هه‌شت جار هه‌لیکۆپته‌رى کوبرا له شه‌ڕه‌کاندا بۆردوومانى کردووه و به‌و هۆیه‌وه ئاگر له دارستانه‌کان که‌وتووه‌ته‌وه".
ئاشكرای دەكات، لە ھەڵمەتەكەیاندا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ دوو گه‌ریلا پچڕاوه.