لە چەلێ تەقینەوەیەك روویدا
سێ سه‌رباز برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
لە سەر رێگەی جوله‌مێرگ ـ چه‌لێ له باكووری كوردستان له كاتی تێپه‌ڕبوونی زرێپۆشێكی سه‌ربازی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و له ئه‌نجامدا سێ سه‌رباز برینداربوون.
ته‌قینه‌وه له نزیك گوندی دۆغانلی به دووری 35 كیلۆمه‌تری رێگه‌ی نێوان جوله‌مێرگ و چه‌لێ روویداوه كه ئامانجی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بووه و هه‌ر له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی زرێپۆشێك ته‌قیوه‌ته‌وه و سێ سه‌رباز برینداربوون.
هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه هێزه‌كانی توركیا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه كرد.