رۆڵی مالیكی له ناكۆكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
كێشه‌ی زێباری گه‌نده‌ڵی نه‌بوو، به‌ڵكو سیسته‌می دابه‌شكاری تایفی بوو
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نه‌ك ته‌نیا ده‌نگ به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباری دا، به‌ڵكو وه‌رقه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی وه‌ك نیشانه‌یه‌ك له ره‌زامه‌ندبوونی ئاشكرا به‌رز كردوه، له كاتێكدا كه ده‌نگدانه‌كه به نهێنی بوو.
عه‌ره‌فات ئه‌كره‌م به "الشرق الأوسط" رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه له دژی هۆشیار زێباری روویدا گاڵته‌جارییه‌كی سیاسی به ئامانجێكی سیاسی بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیاز بوو و تووڕه‌بوونی خۆیشی له ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانی كورد ده‌رده‌بڕیت كه یه‌كه‌مجاره هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی كورد له به‌غدا دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت.
په‌رله‌مانتاری پارتی به شیعرێكی عه‌ره‌بی شرۆڤه‌ی ئه‌و ره‌وشه ده‌كات و ده‌ڵێت سته‌مێك كه له لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانه‌وه بێت، برینه‌كه‌ی به ئازارتره له شمشێر.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها باس له تۆمه‌تباركردنی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات بۆ خه‌راپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ناكۆكی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه كۆنه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، كه ئه‌ندامیكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی زێباری رایگه‌یاندووه مالیكی به سنگی كراوه تۆمه‌ته‌كانی قبووڵ ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی كه دوایین گه‌نده‌ڵ له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌رده‌كرێت.
موه‌فه‌ق روبیعی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند زێباری له وه‌زیره‌كانی گه‌نده‌ڵ نه‌بوو، به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه له وه‌زیره‌كانی پشكی تایفی (موحاسسه) بوو، به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانی مالیكییه كه خۆی به لایه‌نگری چاكسازی ده‌زانێت كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیری حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستی پێكردووه.
به وته‌ی روبیعی، كێشه‌ی زێباری به‌هۆی پشك بوو، كه پێویسته حكومه‌تی عه‌بادی له چیرۆكی دابه‌شكاری پاك بكرێته‌وه كه ئاماژه‌كان وا پیشان ده‌ده‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری دووچاری هه‌مان چاره‌نوس ده‌بێت.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌لیم جبووری به ده‌ست هه‌بوون له‌گه‌ڵ مالیكی تۆمه‌تبار ده‌كات، كه په‌رله‌مانتارێكی " تحالف القوى" ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت له دوور و نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به جبوورییه‌وه نییه و هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت ته‌نیا وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان كار ده‌كات و بڕیار بۆ خودی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ئه‌كره‌م ئه‌وه به پیلانێك ده‌زانێت به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی و ده‌ست هه‌بوونی جبووری كه ئامانجی كۆتاییش روخاندنی حكومه‌تی عه‌بادییه و باس له هۆكاری كه‌وتنی موسڵ و به‌فیڕۆدانی زیاتر له 120 ملیار دۆلار له سه‌رده‌می مالیكی ده‌كات، كه كه‌س باسی ناكات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له زێباری، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی شوان داووی رایگه‌یاند فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌نگی به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له زێباری دا. هه‌روه‌ها خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتنی مالیكی له ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌وه وه‌ڵام ده‌داته كه پێویسته له‌و لایه‌نه پرسیار بكرێت كه هۆكاری ناكۆكییه‌كانه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌غدا ئه‌و ناكۆكییانه بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی به‌كار بێنێت.