ڤیان ده‌خیل: ئێزدیه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان تا پارێزگای نوێ دروست نه‌كرێت
كاره‌ساتی زۆرمان له ده‌ست عه‌ره‌به‌كانی دراوسێمان بینیووه
K24 – هه‌ولێر:
ئێزدییه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌و پارێزگایه‌دا نه‌كرێت و پارێزگای نوێ دروست نه‌كرێت.
ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه" پێكهاته‌ی ئێزدی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له پارێزگای نه‌ینه‌وا بكرێت و پارێزگای نوێی تێدا دروست بكرێت.
ڤیان ده‌خیل له‌وباریه‌وه گوتوویه‌تی" نامانه‌وێت پارێزگاكه دابه‌ش بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ گۆڕانكاری تێدا بكرێت و پارێزگای نوێی تێدا دروست بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئامانج له دروستكردنی پارێزگای نوێ بۆ پێكهاته‌ی"ئێزدی" و "شه‌به‌ك" و "توركمان" و "مه‌سیحی" له پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان،ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێزدییه‌كان له ده‌ست دراوسێ عه‌ره‌به‌كانیان زوڵم و زۆری زۆریان بینیووه و كچه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌وانه ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته سه‌ر.