تۆپخانەكانی توركیا ناوچە سنوورییەكانی سیدەكان تۆپباران دەكەن
K24 – سۆران
بەھۆی بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) پێش نیوەڕۆی تۆپخانەكانی توركیا بۆ ماوەی كاتژمێرێك ناوچەی كانی رەشیان لە سنووری شارەدێی سیدەكان تۆپباران كرد.
پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەی سۆران رایگەیاند: "تۆپبارانی تۆپخانەكانی توركیا ماوەی یەك كاتژمێر بەردەوام بوو، ناوچەی كانی رەش كەوتە بەرتۆپباران كە ئەو ناوچەیە بەھۆی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 نەتوانراوە ئاوەدان بكرێنەوە".
گوتیشی: "بەگوێرەی زانیارییەكان ئێستا تۆپباران وەستێنراوە، بەڵام چونكە ناوچەیە كەوتووەتە سەرسنوور و جگە لە بنكەكانی پەكەكە خەڵكی دیكە لەوێ نیشتەجێ نین".