ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی وه‌ڵامی فوئاد حوسێن ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامی فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه و له‌سه‌ر زاری وته‌بێژه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت: "دۆخی ناوخۆی یەکێتی هۆکاری گەورەکردنی کێشە سیاسیەکانی هەرێم نیە، بەڵکو کێشەکە ئەو کاتە گەوەرەتر و بەبنبەستیش گەیشت کە د. فوئاد حوسێن نەیتوانی ئەرکی نێوەندگیری و ناوبژیوانی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بەسەرکەوتوانە بەئەنجام بگەیەنێت".
لەتیف نێروەیی وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یه‌كێتی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ری حزبه‌كه‌ی، كه ده‌قه‌كه‌شی له ماڵپه‌ری ئه‌نجومه‌ن بڵاو كراوه‌ته‌وه رایگه‌یاند فوئاد حوسێن داواشی نەکرد کە توانای جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی نیە و با کەسایەتییەکی دیکەی پارتی کە لە خۆی بە ئەزموونتر و دەسەڵاتدارتر بێت ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت، ئەمەیش حەقیقەتێکە و بەهیچ بیانوویەک پەردەپۆش ناکرێت".
لێدوانی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی پاش ئه‌وه‌ی دێت كه فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رادیۆ ئه‌مریكا به‌شی كوردی رایگه‌یاندووه كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێم گه‌وره‌تربوون، چونكه یه‌كێـتی به فه‌رمی بووه دوو به‌ش و دوو باڵ.