ئەردۆغان: دادوەری كەیسی زەراب سەر بە بزووتنەوەی گویلەنە
K24 - ههولێر:
سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێ، دادوەر و داواكاری گشتی رەزا زەراب بازرگانی تورکی بە رەچەڵەک ئێرانی لە میوانییەكی بزووتنەوەی گویلەندا بەشدار بوو.
ئەردۆغان ئەو وتانەی بە جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا وتووە و لە بەرامبەر دەستبەسەركردنی ئەو بازرگانە نارەزایەتی دەربڕیوە، ھاوكات ھەڕەشەی كردووە ئەنقەرە لە بەرامبەر دەستبسەركردنی ھاوڵاتییەكەی بێدەنگ نابێ.
رەزا زەراب بازرگانێكی بە رەچەڵەک ئێرانییە و ھەڵگری ناسنامەی توركییە، سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە و گەندەڵی لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی كابینەی ئەردۆغان دەستبسەر كرا و دواتر ئازاد كران و رەشەمەی ئەمساڵیش بەتۆمەتی بازرگانیكردنی نایاسایی لەگەڵ ئێران و پێشێلکردنی گەمارۆكانی ئەمریكا لە سەر ئێران لە لایەن داواكاری گشتی ئەمریكاوە دەستبەسەر كرا.