لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌ڵه‌بجه راگهيهندراوێكيان بڵاوكرده‌وه
به هۆى ره‌وشى نوێى پارێزگاكه و ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى خۆپيشاندان لايه‌نه سياسييه‌كان له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه و راگهيهندراوێكيان بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى ره‌وشى نوێى پارێزگاكه و ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى خۆپيشاندان لايه‌نه سياسييه‌كان له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه و راگهيهندراوێكيان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه: پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه پارێزگاری له ناو و ناوبانگی پایته‌ختی ئاشتی بكه‌ین.
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست..
ئه‌مڕۆ(26/9/2016) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه سیاسیه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و لایه‌نه ئیدارییه‌كان و ئه‌منییه‌كان ئه‌نجام درا و سه‌رئه‌نجام له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كۆك و هاوڕا بوون:
1.هه‌موو لایه‌نه‌كان و ده‌زگا ئیداری و ئه‌منییه‌كان له‌باری بژێوی هاونیشتمانیان باش تێگه‌یشتوون و هاوڕا و پشتیوانیانن بۆ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانیان به هه‌موو ڕێگایه‌كی مه‌ده‌نی و شارستانی و یاساییانه.
2.پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه پارێزگاری له ناو و ناوبانگی پایته‌ختی ئاشتی بكه‌ین. هه‌موو پێكه‌وه داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامێكی كرده‌یی و ڕوونی هه‌بێت بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران.
