ناکۆکی لە نێوان سەرۆك و جێگرانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ھەیە
قوباد تاڵهبانی لهگهڵ لێژنهی ئهمنی لهسهر هێله
K24 - ههولێر:
دوای دەنگۆی خۆپیشاندان و مانگرتن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دیوانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە لەسەر ھێڵن بۆ ئامادەکاری و گرتنەبەری رێوشوێنەکانی خۆپیشاندان و مانگرتن، ئێستاش ناکۆکی لە نێوان سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ھەیە لەسەر چۆنییەتی دەستپێكی وەرزی نوێی خوێندن.