هه‌وڵده‌درێت لێپرسينه‌وه له جه‌عفه‌رى بكرێت
فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی پێیوایه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی داهاتووی په‌رله‌مان بەکاربهێنن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نیازی بانگهێشتكردنی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
حەفتا واژووی پەرلەمانتاران کۆکراوەتەوە بۆ بانگھێشتکردنی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە.
عادل نووری کە خۆی سەرپەرشتی کۆکردنەوەی واژووەکان دەکات، وتی:" واژووەکان لە چوارچێوەی داواکارییەکدا بۆ بانگهێشتکردنی جەعفەری دەدرێت بە سەرۆکایەتی پەرلەمان".
پێشتر، پەرلەمانی عێراق دوای لێپرسینەوە لێیان، وەزیرانی بەرگری و دارایی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.