لە هەڵەبجە تەقە لە بارەگای لقی پارتی دەكرێت

تەقەكەرەكە دەستگیركراوە

K24 - هەولێر:

لە پارێزگای هەڵەبجە تەقە لە بارەگای لقی 12 ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێت و دەزگا ئەمنیەكانی شارەكە دەستبەجێ تەقەكەرەكەیان دەستگیر كردووە.

پەیامنێری كوردستان 24 لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند" كاتژمێر 11:30 ی ئەمشەو كەسێك تەقەی لە بارەگای لقی پارتی كردووە لە شارەكە و هێزەكانی ئاسایش توانیویانە دەستبەجێ تەقەكەرەكە دەستگیر بكەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەكرد كە ئێستا تەقەكەرەكە لای ئاسایشی هەڵەبجەیە و ئامادەنین هیچ لێدوانێك لەبارەی ئەو رووداوە بدەن و هیچ زانیارییەكیان لەسەر ئەو كەسە ئاشكرا نەكردووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان  هیچ زیانێكی گیانی لە ئەنجامی تەقەكردن لە بارەگاكە بەر كەس نەكەوتووە.