خۆپیشاندانی مامۆستایان ده‌ستیپێكرد
داوای باشكردنی گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان گربوونه‌وه‌ی مامۆستایان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كانیان ده‌ستیپێكردووه و مامۆستایان داوای باشكردنی گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن.
په‌یامنێرانی "كوردستان 24" له سلێمانی و رانیه و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان رایانگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ كرابوو، گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و شاره‌كانیان ده‌ستیپێكردووه و مامۆستایان داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژیان و گوزه‌رانیان له به‌رچاو بگرێت و پێداچوونه‌وه به مووچه‌كانیاندا بكرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاربوو ئه‌مڕۆ زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان لێبدرێت و ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی بۆ رۆژی 1/10/2016 دواخست،به‌ڵام مامۆستایان وه‌ك بڕیاریاندابوو،ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه و بایكۆتیان راگه‌یاندووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌كرێت و چه‌ندین كۆبوونه‌وه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامدراوه و داواكراوه هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بده‌ن رێگه له دروستبوونی توندوتیژی بگرن و رێگه نه‌ده‌ن خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان به ئاراسته‌ی دروستبوونی توندوتیژیدا بڕوات.
مامۆستایان له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌ك بڕیاری بایكۆتیان راگه‌یاندووه و له بری لێدانی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن، ئاڵای بایكۆتیان هه‌ڵكرد و بڕیاریانداوه تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات،به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر بایكۆتكردن و ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه.