خۆپیشانده‌ران دروشمی توند له دژی حكومه‌ت ده‌ڵێنه‌وه
داوای ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
خۆپیشاندان له سلێمانی فراوان ده‌بێت و دروشمی توند له دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێنه‌وه و له ناو خۆپیشانده‌راندا دروشمی بڕوخێ ده‌ڵێنه‌وه.
خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ناو شاری سلێمانی دوای گردبوونه‌وه‌یان له به‌رده‌م په‌روه‌ده‌كانی ناو شاردا،ئێستا به شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاردا به شێوه‌ی رێپێوان كه‌وتوونه‌ته رێ و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م پارێزگای سلێمانیدا یه‌كبگرنه‌وه.
خۆپیشانده‌ران له دروشم و قسه‌كانیاندا داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن ئاوڕ له ژیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵك بده‌نه‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن بكه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له بایكۆتكردن به‌رده‌وام ده‌بن.