له گه‌رمیان خۆپیشاندان كۆتاییهات
1/10 ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خۆپیشاندانی مامۆستایان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆتاییهات و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیاندابوو ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه بگۆڕن،به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه رێگه‌یان لێ‌گرتوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند" خۆپیشانده‌ران به دروشمی جۆراوجۆر داواكارییه‌كانیان خستووه‌ته‌روو و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانیش هه‌وڵیانداوه گرژی دروست بكه‌ن، به‌ڵام هێزێكی زۆری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان نه‌داوه ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕدرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد خۆپیشانده‌ران كه له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران پێكهاتبوون،رایانگه‌یاندووه كه رۆژی 1/10 كه وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاریكراوه دێنه‌وه به‌رده‌م ده‌زگاكانی حكومه‌ت و په‌روه‌ده‌كانیان و جارێكی دیكه خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه و پابه‌ندی ده‌وام نابن و بایكۆت به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیش خۆپیشاندان كۆتایی هاتووه و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان مۆڵه‌تی تا كاتژمێر 11:00 یان بۆ خۆپیشانده‌ران دیاریكردووه و له‌و كاته‌شدا خۆپیشاندانه‌كان له ناوچه‌ی گه‌رمیان كۆتایی هاتووه.