دەستەی مافی مرۆڤ راگەیاندراوێك لەبارەی خۆپێشاندانەكان بڵاودەكاتەوە
"پێویستە منداڵان لە خۆپیشاندانەکان دووربخرێنەوە"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانى شاری سلێمانی و دوروبەری، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا ژماره‌یه‌كى زۆرى منداڵ بەکارهەتوون و ئەوەش پێچەوانەی بەها و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکانە.
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ راشیگەیاند، وێراى ئه‌وه‌ى پشتیوانى له ماف و داواكارییه‌كانى هاووڵاتییان و مووچه خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و پێیانوایه خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى مافێكى یاسایى و ده‌ستورییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێگه‌یه‌كه بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارییه‌كان و ناره‌زاییه‌كان به شێوازى مه‌ده‌نى، داوا دەکەن منداڵان دوور بخرێنه‌وه و كه‌سوكاریان به هه‌ستیارییه‌وه چاودێرى منداڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه قوربانى هیچ روودواێك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ئه‌ركى پاراستنى خۆپیشانده‌ران به گشتى و منداڵان بە تایبەتی له ئه‌ستۆ بگرن.
هەروەها داواکارن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دووربن له هه‌ر توندوتیژى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یەك به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و زیاتر ئه‌ركى پاراستنیان له ئه‌ستۆ بگرن و رێگه به ئاژاوه و هه‌وڵى تێكده‌رانه نه‌ده‌ن.