پاسداران: ھەر ھەڵەیەكی سعودیە واتا لەناوچوونی یەكجاری ئەو وڵاتە

فیروز ئابادی بە ئاشكرا وتی: پێويسته‌ راھێنان بە سەربازانی ناوچە و كاری راوێژكاری بكەین و ده‌بێت بەھێزیان بكەین.

K24 – هه‌ولێر:

حسێن فیروز ئابادی فەرماندەی پێشووی ھێزە چەكدارەكانی ئێران ھێرشیكردە سەر سعودیە و وتی: ئەو وڵاتە لەئاستێكدا نیە كە بیەوێ ھەڕەشە لە ئێران بكات چوونكە نە توانایی ھەیە نە ھێزی مرۆیی و نە فەرماندە. ھاوكات ھەڕەشەش دەكات ھەر ھەڵەیەكی سعودیە بەرامبەر ئێران واتە لەناوچوونی سعوديیەكان و وەھابیەت.

فیروزئابادی دەشڵێت: ھەموو جیھان چاوی لە پێشكەوتن و توانایی موشەكەكانی ئێرانە و ئێمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنانمان جەخت لەسەر بەھێزكردنی توانایی موشەكیمان دەكەینەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا فیروز ئابادی بە ئاشكرا وتی: پێويسته‌ راھێنان بە سەربازانی ناوچە و كاری راوێژكاری بكەین و ده‌بێت بەھێزیان بكەین.