خوولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێته‌وه‌

له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/61788953-02e0-402b-9d0c-94d67db88cc7/Rahenani%20Peshmerge.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ژمارەیەک خۆبەخش لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خولی راهێنانی فریاگوازرییە سەرەتاییەکان بۆ پێشمەرگە دەکەنەوەو رایدەگەیەنن، پێشمەرگەکان خواستی زۆرییان هەیە بۆ فێربوون.

پێشمەرگەکانیش ئەم خولە بەگرنگ دەزانن بەتایبەت بۆ کاتی رووبەڕووبونەوەکان و حاڵەتەکانی زامداربوون.

بە چەک نا، بەڵکو لە رێگەی فێرکردنی پێشمەرگە بە بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتایی لە کاتی برینداربوون، لە رووبەڕووبونەوەکان لەگەڵ چەکدارانی داعشدا یارمەتی پێشمەرگە دەدات.

دێریک کۆڵمان، لە شاری سان دێگۆی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە خۆبەخشانە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەری داعش.

کۆڵمان کە یەکێکە لە تیمێکی خۆبەخشی ئەمریکی، پێیوایە پێشمەرگە خواستێکی زۆری بۆ فێربوون هەیە، بەڵام زانیاری کەمی لە بارەی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان.

دیریک کۆڵمان, راهێنەری فریاگوزارییە سەرەتاییەکان, ده‌ڵێت: "بینیم هیزەکانی پێشمەرگە خواستێکی زۆرییان بۆ فێربوون هەیە، ئەوان درک بەو راستییە دەکەن کە ئەم توانستییە دەتوانێت گیانی خۆیان یان هاوڕێکانییان رزگار بکات، بەڵام زۆر کەم زانیارییان لە بارەی سەرەتاکانی فریاگوزاری خێرا هەیە".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بەشێکییان دەتوانن برینەکان بپێچن، بەڵام زۆر شتی دیکە هەیە پێویستە پێشمەرگە بیزانێت، بەتایبەت لە کاتی شەڕدا، چونکە کاتێکی زۆری دەوێت، تاکو زامدار دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە".

پێشمەرگەکانیش وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئەم تیمە خۆبەخشە ئەمریکییە، کردنەوەی خولێکی لەمشێوەیە بە گرنگ دەزانن، بە تایبەت لە کاتی شەڕدا.

گەیلان عەزیز, یه‌كێكه‌ له‌و پێشمەرگانه‌ی به‌شداری خووله‌كه‌ی كردووه‌، ده‌ڵێت: "هێزەکانی پێشمەرگە، کە بە هاوبەشێکی راستەقینەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە شەری داعش دادەنرێت، چاوەڕی دەکرێت، رۆڵی کاریگەری هەبێت لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، کە بەگوێرەی لێدوانی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا، مانگی داهاتوو ئۆپراسیۆنەکە دەستپێدەکات".