له گهرميان وادهيهك بۆ جێبهجێكردنى داواكارى خۆپيشاندهران ديار كرا
بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر خۆپیشاندانی ناڕهزایەتیان ئەنجامدا
K24 – ههولێر:
بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر خۆپیشاندانی ناڕهزایەتیان ئەنجامدا و داوایان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد چاو بە سیستمی پاشەکەوتکردنی مووچەکانیاندا بخشێنێتەوە و مووچەکانیانیش لە کاتی خۆیدا دابەش بکات. ھەڕەشەی ئەوەشیان کرد ئەگەر حکوومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە لە رێکەوتی 1ى ئۆكتۆبهر کە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە کوردستان، ناچنەوە ھۆڵَەکانی خوێندن و بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.