له‌ گه‌رميان واده‌يه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارى خۆپيشانده‌ران ديار كرا

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایەتیان ئەنجامدا

K24 – هه‌ولێر:

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایەتیان ئەنجامدا و داوایان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد چاو بە سیستمی پاشەکەوتکردنی مووچەکانیاندا بخشێنێتەوە و مووچەکانیانیش لە کاتی خۆیدا دابەش بکات. ھەڕەشەی ئەوەشیان کرد ئەگەر حکوومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە لە رێکەوتی 1ى ئۆكتۆبه‌ر کە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە کوردستان، ناچنەوە ھۆڵَەکانی خوێندن و بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d7ed89ee-c031-45df-b2f7-74dc9fd18cda/Xpishandani%20Germiyan.ism/manifest