راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سوپاسی مامۆستایان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپاسی "هه‌ڵوێستی به‌رزی مامۆستایان" ده‌كات و رایگه‌یاندووه، رێگه‌یان نه‌دا هیچ هه‌ڵوێستێكی سیاسی و ده‌ستێكی مه‌به‌ستدار تێكه‌ڵ به داخوازییه ره‌واكانییان بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، ئه‌وان هه‌ست به ئێش و ئازاری ژیانی مامۆستایان ده‌كات و به‌رده‌وام هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی ئه‌و توێژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی داوه و چه‌ند جارێكیش داواكانی مامۆستایانی خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دڵنیاین حکومەتى هەرێم ئەوەى لە توانایدا بێت دریغى ناکات ".
له باره‌ی دواخستنی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه: "لەسەر داواى ژمارەیەک لە بەرپرسانى کارگێڕى و پەروەردەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بووە، چونکە نەدەکرا ئەمڕۆ خۆپێشاندان و دەستپێکى دەوامی فەرمى خوێندن پێکەوە ئەنجام بدرێن و ئەم بڕیارەش بۆ پاراستنى بەرژەوەندى گشتى دراوە".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەیاننامەى وەزارەتى پەروەردە
دەربارەى خۆپێشاندانەکانى ئەمڕۆ
...................................
سەبارەت بە خۆپێشاندنەکانى ئەمڕۆ کە لە لە چەند ناوچەیەک بەڕێوە چوو، بە پێویستى دەزانین سوپاسى هەڵوێستى بەرزى مامۆستایانى بەڕێز بکەین کە وەک مافێکى سرووشتى خۆیان و لەگەڵ چین و توێژەکانى دیکە و بە شێوەیەکى شارستانى و بۆ داواکردنى مافەکانیان، بەشدارى خۆپێشاندانەکانیان کرد و ڕێگەیان نەدا هیچ هەڵوێستێکى سیاسى و دەستێکى مەبەستدار تێکەڵ بە داخەوازییە ڕەواکانیان بێت.
وەزارەتى پەروەردە هەست بە ئێش و ئازار و قورسایی ژیانى مامۆستایان دەکات، بۆیەش بەردەوام هەوڵى جێبەجێکردنى داخوازییەکانی ئەو توێژە بەرفراوانەى کۆمەڵگەى داوە، هەر وەک چۆن ساڵى ڕابردوو و زیاتر لە چوار جار کۆبوونەوەى لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و جێگرى ئەنجوومەنى وەزیران ڕێکخست کە تیایدا یەکێتى مامۆستایان و نوێنەرى مامۆستایان و ڕێکخراوەکان بەشدارییان کرد و دواجار لە (٢٠١٦/٩/٢٠)ى زایینى چەندین پێشنیارى دیکەى تایبەت بە ژیانى مامۆستایانی داوەتە سەرۆکایەتى حکومەت تا بە پێى واقعى سەختى دارایی هەرێم چارەسەر بدۆزرێتەوە کە دڵنیاین حکومەتى هەرێم ئەوەى لە توانایدا بێت دریغى ناکات.
پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە دواخستنى دەستپێکى دەوام بۆ ڕێکەوتى (٢٠١٦/١٠/١)ى زایینى، لەسەر داواى ژمارەیەک لە بەرپرسانى کارگێڕى و پەروەردەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بووە، چونکە نەدەکرا ئەمڕۆ خۆپێشاندان و دەستپێکى دەوامی فەرمى خوێندن پێکەوە ئەنجام بدرێن و ئەم بڕیارەش بۆ پاراستنى بەرژەوەندى گشتى دراوە.
.............................................
وەزارەتى پەروەردە
٢٠١٦/٩/٢٧