شیمۆن پێرێز كۆچی دوایی كرد
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئیسرائیل شیمۆن پێرێز، به ئه‌زموونترین سیاسه‌تمه‌داری ئه‌م وڵاته ئه‌مڕۆ له شاری تێل ئه‌بیب له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما سه‌باره‌ت به مردنی پێرێز رایگه‌یاند رووناكییه‌ك كوژایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هیوایه‌ی كه پێمانی به‌خشیوه بۆ هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
پێرێز ماندوو نهسانه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائێل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌یدا و به هاوبه‌شی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل له ساڵی 1994 وه‌رگرت.
سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئیسرائیل دوو هه‌فته پێش ئێستا پاش جه‌ڵته‌ی مێشك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تێل ئه‌بیب گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئیسرائیل، بڕیاره ئۆباما به‌شداری مه‌راسیمی به خاكسپاردنی پێرێز بكات كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه بچێت.