باكوور داوای پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات
له دژی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی توركیان له رۆژئاوای كوردستان
K24 – هه‌ولێر
سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ـ SAMER له ناوچه كوردییه‌كانی باكووری كوردستان راپرسییه‌ك سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی و پرسه گرنگه‌كانی دیكه ئه‌نجامداوه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاووڵاتییانی كورد له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیدان و ئه‌گه‌ر ئێستا له توركیا هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئاكه‌په ده‌نگه‌كانی له باكووری كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په به‌رز ده‌بێته‌وه.
راپرسییه‌كه له 16 شاری باكووری كوردستان ئه‌نجام دراوه كه 85.3% به‌شدارانی راپرسییه‌كه داوای گه‌ڕانه‌وه پرۆشه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن و 85% سه‌باره‌ت به داهاتووی توركیا نیگه‌رانن و زۆربه‌ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پێیان وایه كێشه‌ی كورد گه‌وره‌ترین كێشه‌ی توركیایه.
ته‌نیا 33.4% پشتگیری له باری نائاسایی ده‌كه‌ن كه پاش كوده‌تای 15 ته‌موز راگه‌یه‌نراوه و 68% داوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێ كه پیویسته هه‌ده‌په به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ببێت.
هه‌ر به‌پێی راپرسییه‌كه 60% له دژی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی توركیان له سوریا (رۆژئاوای كوردستان).
راپرسییه‌كه له كۆتاییدا بواری رێژه‌ی ده‌نگی حزبه‌كان له باكووری كوردستان وروژاندووه كه 50% به‌شداربووانی راپرسییه‌كه ده‌نگ به هه‌ده‌په ده‌ده‌ن و 23% ده‌نگ به ئاكه‌په ده‌ده‌ن و 2.9% ده‌نگ به جه‌هه‌په و 1.1% ده‌نگ به مه‌هه‌په ده‌دن.
له دوایین هه‌ڵبژاردنی توركیا، مانگی تشرینی دووه‌می 2015، رێژه‌ی ده‌نگی هه‌ر یه‌ك له‌و سێ پارته له باكووری كوردستان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو:
هه‌ده‌په 49%
ئاكه‌په 25.7%
جه‌هه‌په 2.4%
مه‌هه‌په 0.7%