مسته‌فا چاوڕه‌ش: ناتوانین كۆنگره ببه‌ستین لایه‌ك ملی لایه‌كه‌ی دیكه بشكێنێت
تا ناوماڵی خۆمان چاك نه‌كه‌ین ناتوانین ناوماڵی خه‌ڵكی چاك بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر
مسته‌قا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند"له ئێستادا ناتوانین كۆنگره ببه‌ستین تا زه‌مینه‌ی گونجاو نه‌ره‌خسێت و كۆنگره‌یه‌ك نه‌بێت لایه‌ك ملی لایه‌كی دیكه بشكێنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تا كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن ناتوانن ناوماڵی خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، و هیوای خواست نوێنه‌رانی هه‌ر دوو باڵه‌كه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه،بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی بگه‌نه رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن تا هه‌مووان پێكه‌وه كار بۆ ئاینده‌ی حزبه‌كه‌یان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رێكخستنی نێو ماڵی یه‌كێتی به پێویست ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن نێوماڵی خه‌ڵكی تر چاك بكه‌ن و پێشی وایه كاتێكی كه‌مییان له‌به‌ر ده‌سته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان كه پێویسته په‌له بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردوو لا له كۆبوونه‌وه‌دان.
گوتیشی تا هه‌ردوو لا رێك نه‌كه‌ون ناچینه كۆنگره.
هه‌روه‌ها باس له سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كرد و رایگه‌یاند له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆسڕه‌ت ره‌سوڵ، شێخ جه‌عفه‌ر، مه‌لا به‌ختیار، له یه‌كگرتووش سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین یاوه‌ری بارزانی ده‌بن بۆ به‌غدا.