ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌سه‌ر كڕینی هاوشێوه‌كه‌ی زڵ‌اتان شه‌ڕیانه
یاریزانێكی سوێدی به كۆپی ئیبراهیمۆڤیچ ناسراوه
یاریزانێكی لاوی سوێدی كه به شوێنگره‌وه‌ی زڵ‌اتان ناسراوه، سه‌رنجی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپای راكێشاوه، دیارترینیان یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید و بایرن میونشنه.
رۆژنامه‌ی Aftenblodetـی سوێدی ئاشكرا كردووه كه یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به وردی چاودێری ئه‌لێكسنانده‌ر ئیسحاقی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئا‌یك سۆڵنای سوێدی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا بۆ چاودێریكردنی ئه‌م یاریزانه هه‌فته‌ی رابردوو نوێنه‌رێكی ناردووه و له نزیكه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ی كردووه.
میدیاكانی سوێد ئه‌م یاریزانه له ڕووی شێوازی یاریكردن و باڵا و درێژی به هاوشێوه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ وه‌سف ده‌كه‌ن، ئیسحاق له‌م وه‌رزه بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی كراوه و 6 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
ئیسحاقی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوێده و هه‌ڵگری درێسی ژماره 36ـه له یانه‌ی ئا‌یك سۆڵنای سوێدی، به گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌نگێكی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌ست پێده‌كات.