جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی خۆی بۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی
بارزانی و جۆزیف بایدن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
K24 - هه‌ولێر:
جۆیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پشتگیری خۆی بۆ شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، ده‌ربڕی.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواست سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، سه‌ركه‌وتوو بێت و ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه.
هاوكات هیواشی خواست پرۆسه‌ی دیالۆگ و كۆبوونه‌وه و دانوستان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بێت.