ئەمڕۆ شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی سەردانی بەغدا دەكەن

K24 – ھەولێر

ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵای لایەنە سیاسییەكان سەردانی بەغدا دەكات.

بەگوێرەی زانیارییەكان لەم سەردانەی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا باس لە بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی دەكەن و ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ و پرسی سەربەخۆیی كوردستان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی ھەرێمی كوردستان و بەغدا دەبێت.

ھەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی و محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فەرماندەی یەكەكانی 70 ھێزی پێشمەرگە، یاوەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەن و بەشدار دەبن لە گفتوگۆكان.