عێراق له‌دژی په‌یوه‌ندیی راسته‌خۆی توركیایه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
ده‌رچوونی هێزه‌كانی توركیا له باشێك مه‌رجه بۆ پێكه‌وه كاركردن بۆ پرسی په‌كه‌كه و داعش
K24 – هه‌ولێر
عێراق چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به پێویست ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێ له پرسی په‌كه‌كه و داعش هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بكات.
باڵیۆزی عێراق له توركیا هیشام عه‌له‌وی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی توركی رایگه‌یاند: "بۆ دروستكردنی ژێنگه‌یه‌كی ئه‌رێنی و متمانه‌ی دوو لایه‌نه پێویسته بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت. به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه ده‌توانین له بواری په‌كه‌كه و داعش زیاتر پێكه‌وه كار بكه‌ین".
گوتیشی: "هێشتا كێشه‌ی باشیك چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دوایی هه‌ندێ لێدوان و راپۆرت بوونه هۆی زیادبوونی ناكۆكییه‌كان. توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌نی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزی هه‌یه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كارییه‌كانی بكرێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره وتی: "حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان و شه‌ڕی دژی داعش گرنگ وه‌سف كرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی پێشووی پارێزگای نه‌ینه‌وا به دروست نازانێت".
هیشام عه‌له‌وی هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و پرسه‌دا و له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی كێیه، ده‌ڵێت: "وه‌ك ده‌زانین له دوایین سه‌رداندا، مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی توركیای كرد و هه‌روه‌ها نوجێفی بێ راوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق لێره بوو".
باڵیۆزی عێراق له توركیا به‌ناوی حكومه‌تی عێراق دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو سوریا ده‌رده‌بڕێت، كه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵیش هیچ رۆڵێكی نابێت.