پێشمەرگە سەركردەیەكی داعش دەكوژێت
K24 - ھەولێر
تۆپخانه‌ی له‌شکری تایبه‌تی گوڵان بە پشت بەستن بە زانیاری و دیاركردنی شوێن سەركردەیەكی داعشیان بەناوی ئەبو جراح، لە میحوەری بەنداوی مووسڵ كوشت.
لە راگەیاندراوێكدا ھێزی تایبەتی گوڵان ئاشكرای كرد: "به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری له میحوه‌ری به‌نداوی مووسڵ و پاش ده‌ستنیشانکردنی شوێنی مانه‌وه‌ی گه‌وره تیرۆریست له قه‌زای (تلکیف) (ئه‌رشه‌د ئەحمەد ساڵح ئەلعبیدی) ناسراو به ناوه‌کانی (ئەبو هشام) و (ئەبو جراح) خه‌ڵکی گوندی (البو سیف) و به‌رپرسی سه‌ربازی (سهل نینوی) لە گروپی تیرۆریستی داعش له لایه‌ن تۆپخانه‌ی له‌شکری تایبه‌تی گوڵان کرایه ئامانج و گه‌وره تیرۆریست به سزای خۆی گه‌یه‌ندرا".
ئەوەش ئاشكرا كراوە: "ئەبو جراح سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستان بووه که له 15/12/2015، کردیانە سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له میحوه‌ری خازر که بووه هۆی شه‌هید بوونی فەرماندە مەغدید هه‌رکی و هه‌ڤاڵانی".