لایەنە سیاسییەكان سەردانی بارزانی بۆ بەغدا بە گرنگ دەزانن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9cd673c0-8242-4a9a-9202-46cc51fd9adc/sardany%20saroky%20harem.ism/manifest

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ مه‌سعود بارزانى  سه‌رۆكى  هه‌رێمى  كوردستان به‌ یاوەری شاندێكى  باڵا كە پێكھاتووە لە ژمارەیەك سەكردەی لایەنە سیاسییەكان ده‌چێته‌ به‌غدا، تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆكانی شاندی ھەرێمی كوردستان و بەغدا ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ و پرسی سەربەخۆیی كوردستان دەبێت، لایەنە سیاسییەكانیش بە ئۆمێدەوە لەم سەردانەی شاندی ھەرێمی كوردستان دەڕوانن و بە گرنگی دەزانن.