وادەی خەرجكردنی شایستە داراییەکانى تواناسازى دیاركرا
K24 - ھەولێر
وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چه‌كی شایستە داراییەکانى خوێندکارانى تواناسازی لیستی ژماره 2 خەرج دەکات.
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: "سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندکارانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كەینەوە، كه ناویان له لیستی ژماره 2 ساڵی 2016هاوپێچدا هاتووه و ژماره‌یان 55خوێندکارە رۆژی دووشه‌ممه 23/10/2016، كاتژمێر 10 سەر لەبایەنی خۆیان یان بریكاره‌كانیان (وه‌كیل) سه‌ردانی ژوری ژماره (87) له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی خەرجكردنی شایستە داراییه‌كانیان".
خوێندنی باڵا راشیگەیاندووە: "دواكات بۆ وه‌رگرتنی چه‌كه‌كانیان رۆژی پێنج شه‌ممه 20/10/2016 دەبێت".
ھەروەھا لە راگەیاندراوەركەدا ھاتووە: "خوێندکار ئه‌گه‌ر خۆی سەردانى وەزارەت دەکات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکى ره‌نگاو ره‌نگ له پاسپۆرتی خۆی بێنێت و بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار پێویسته وێنه‌یەکى ره‌نگاو ره‌نگی بریكارنامه (وه‌كاله‌ی گشتی)و ناسنامه‌ی باری شارستانی، یان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت".
خوێندنی باڵا خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە: "پێویسته بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار یان خوێندکارەکە کە خۆى سەردانى وەزارەت دەکات، پێویستە زنجیره‌ی ناوی خوێندکار وه‌ك له لیستی هاوپێچدا نوسراوه بزانێت. ھەروەھا چه‌كی خەرجكردنی شایستە داراییه‌كان ته‌نها له بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی- لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوار چرا، یان لقی سه‌ره‌كی له‌شه‌قامی گوڵانی ته‌نیشت سوفی مۆڵ له‌شاری هه‌ولێر بەكاش ده‌درێت".
لەو راگەیاندراوەدا ئەوەش روونكراوەتەوە: "خوێندكاران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی شایستە داراییەکانى تواناسازی، چونکە چه‌كی پاره له ناو دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەى زانستى دابه‌ش ده‌كرێت".