له گه‌ڤه‌ر سێ جه‌رده‌وان كوژران
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به پارێزگای جوله‌مێرگ له باكووری كوردستان سێ جه‌رده‌وان (پاسه‌وانی گوند) له هێرشێكی په‌كه‌كه‌دا كوژران.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌رپرسانی ئه‌منی توركیا رایانگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانیان كه له ئه‌نجامی و شه‌ڕ و پێكدادان سێ جه‌رده‌وان كوژران.
جه‌رده‌وانه‌كانی باكووری كوردستان، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن، هێزێكی چه‌كداری توركیان كه شانبه‌شانی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی توركیا شه‌ڕی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.