كۆسرەت رەسوڵ: ئەولەویەتی سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان باسكردن دەبێ لە مافی چارەی خۆنووسینی خەڵكی كوردستان
لە راگەیاندراوێكدا نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: "لە سەردانەكەی ئەمڕۆدا شاندی باڵای ھەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكات بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و ھێنانەدی خواستە سیاسییەكانی گەلی كورد، ئەولەویەتی سەردانەكە باسكردن دەبێ لە مافی چارەنووسی خەڵكی كوردستان.
دەقی راگەیاندراوەكە
ئەمڕۆ بەڕێز كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاوبەشی وەفدی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دەكات، لەم سەردانەدا وەفدی باڵای هەرێمی كوردستان گفتوگۆدەكا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداو باسكردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و چارەسەركردنی كێشەكان و دانانی نەخشەرێگایەكی گونجاو بۆ هێنانەدی ئامانج و خواستە سیاسییەكانی گەلی كورد، بەگوێرەی بەرژەوەندی و تێگەیشتنی هاوبەشی هەردوولا.
هەروەها ئەولەویەتی سەردانی شاندە باڵاكەی هەرێمی كوردستان باسكردن دەبێ لە مافی چارەی خۆنووسینی خەڵكی كوردستان و رەخساندنی دەرفەت بۆ یەكڕیزی ناوماڵی كورد و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
نووسینگەی رۆژنامەوانی
كۆسرەت رەسول عەلی
29/9/2016