به‌وێنه... خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی
K24 – هه‌ولێر
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی له گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا داوایانكرد گۆڕانكاری له پاشكه‌وتی مووچه‌كانیان بكرێت، به جۆرێك كه بڕه‌كه‌ی 25% زیاتر نه‌بێت.
مامۆستایان له یاداشتنامه‌یه‌كدا داوایان له حكومه‌ت كرد پاشكه‌وتی مووچه كه‌م بكرێته‌وه، به جۆرێك 25% زیاتر نه‌بێت و 30 رۆژ جارێكیش مووچه دابه‌ش بكرێت و حسابی بانكیش بۆ هه‌موو فه‌رامبه‌ران و مامۆستایان بكرێته‌وه و ئه‌و موچه‌یه‌ی كه پاشه‌كه‌وت كراوه بۆیان بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكیان. هه‌روه‌ها شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و چاودێری تاقیكردنه‌وه‌كان بدرێت، چونكه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ناتوانن دریژه به خوێندن بده‌ن.
گردبوونه‌وه به به‌شداری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، چه‌رمۆ، گه‌رمیان، كۆیه، راپه‌رین، پۆلی ته‌كنیكی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی به‌ڕیوه‌چوو.












