شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران كۆبوويه‌وه
چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرسه په‌يوه‌نديداره‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و قه‌يرانه‌كانى عێراق و شه‌ڕى داعش تاوتوێ بكرێن.
K24 – به‌غدا:
نێردراوى كوردستان 24 بۆ به‌غدا رايگه‌ياند، كه‌مێك پێش ئێستا شاندى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كوتله سياسييه‌كان و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى كابينه‌ى عه‌بادى كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ريه‌ك له ئه‌ندامانى شاندى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماده‌بوون و چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرسه په‌يوه‌نديداره‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و قه‌يرانه‌كانى عێراق و شه‌ڕى داعش تاوتوێ بكرێن.