عه‌بدوڵڵاى مه‌لا نوورى بۆ نه‌وشيروان مسته‌فا: ئاوڕ له بزووتنه‌وه‌كه‌ت بده‌ره‌وه
ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، عه‌بدوڵڵا مه‌لا نورى له په‌يامێكدا كه ئاراسته‌ى نه‌وشيروان مسته‌فاى كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، عه‌بدوڵڵا مه‌لا نورى له په‌يامێكدا كه ئاراسته‌ى نه‌وشيروان مسته‌فاى كردووه، داوايكردووه، ناوبراو ئاوڕ له ناوخۆى بزووتنه‌وه‌كه‌ى بداته‌وه و له دواى خۆى حزبه‌كه‌ى نه‌بێته بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه.
له وتاره‌كه‌يدا عه‌بدوڵڵا مه‌لا نورى نووسيويه‌تى: له‌و رۆژه‌وه گۆڕان رووى له حكومه‌ت كردووه هه‌نگاو له دواى هه‌نگاو له جه‌ماوه‌رو پرنسيپه بنچينه‌ييه‌كانى دور ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پاشه‌كشێى گۆڕان و لاوازبوونى له گۆڕه‌پانى سياسى هه‌رێمدا، ناوبراو نووسيويه‌تى: سه‌رچاوه‌كانى لاوازبونى گۆڕان به‌شێكى كه‌مى له ده‌ره‌وه‌ن، به‌شه گه‌وره‌كه‌ى له ناوخۆدان و له ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و رۆژانه ده‌ستوپه‌نجه‌يان له گه‌ڵدا نه‌رم ده‌كه‌ين.
عه‌بدوڵڵا مه‌لا نورى رووى قسه‌ى كردووه‌ته نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌كه و نووسيويه‌تى: كاتى ئه‌وه‌يه چيتر خۆى به‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حيزب و په‌لو باڵى ناو حيزبانه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كات، كاتى ئه‌وه‌يه ناو ماڵى خۆى رێك بخات، كاتى ئه‌وه‌يه ديراسه‌يه‌كى وردى ئه‌و رابردوه‌ى بكات كه گۆڕ‌انى به رۆژى ئه‌مڕۆ گه‌ياند.
سه‌باره‌ت به درووشمه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له هه‌رێمدا، ئه‌و چالاكوانه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌تيكردووه‌ته‌وه حزبه‌كه‌ى تواناى ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى هه‌بێت و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: گۆڕانكارى پرۆسه‌يه، پێويستى به پرۆژه‌و لێبورده‌يى و كات و نه‌فه‌س درێژى و ئيراده‌و سه‌ركێشى و قوربانيدان هه‌يه، گۆڕانكارى به خه‌ڵكى موحافيزكار ناكرێت، به كه‌سانێك ناكرێت كه هێزى ده‌رونيان زاڵه به سه‌ر هێزى عه‌قڵياندا.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا، عه‌بدوڵڵا مه‌لا نورى ئاشكرايكردووه، نه‌وشيروان مسته‌فا له لايه‌ن ده‌ستوپه‌يوه‌نده‌كانييه‌وه زانيارى هه‌ڵه‌ى پێده‌درێت و ئاگادارى ره‌وشى راسته‌قينه‌ى خه‌ڵك نييه.
له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ڵڕشتنى گه‌شبينى بێ بنه‌ماو گواستنه‌وه‌ى زانيارى نادروست و بێ ده‌نگي خه‌ڵكانى به‌رژه‌وه‌ند‌يخواز، له ئاست كه‌موكورتييه‌كان، به پاساوى جيا جيا، له مێژودا زۆر سه‌ركرده‌و گروپ و حيزب و حكومه‌ت و پادشا‌و ئيمپراتۆرى به ناوبانگ و ده‌ستڕۆيشتوى، تووشى كاره‌سات و شكست و له ناوچوون كردووه‌ته‌وه.
له كۆتايى وتاره‌كه‌يدا، ئه‌ندامه‌كه‌ى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى گۆڕان داوايكردووه، نه‌وشيروان مسته‌فا ئاماده‌كارى بۆ دواى خۆى بكات و بير له‌وه بكاته‌وه له دواى خۆى چ حزبێك به‌جێده‌هێڵێت.
له‌و رووه‌وه نووسيويه‌تى: نه‌وشيروان مسته‌فا له‌م قۆناغه‌دا له به‌رده‌م به‌رپرسيارێتييه‌كى مێژويدايه، ئايا له دواى خۆى چ حزبێك به جێده‌هێڵێت، حزبێك كه وه‌ك ئه‌وانى تر ده‌بێته بار به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، ياخود حزبێك كه قوده‌رتى پاراستنى ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ى ده‌بێت كه له سه‌ره‌تاوه گۆڕانمان بۆ درووستكرد.