له شرنه‌خ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
كوژراو و برینداری هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
له پارێزگای شرنه‌خ له باكووری كوردستان له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی زرێپۆشێكی سه‌ربازی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و له ئه‌نجامدا جه‌رده‌وانێك كوژراو و دوو سه‌ربازیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی له رێگه‌ی نێوان شرنه‌خ ـ جزیره روویدا، كه زرێپۆشێكی سه‌ربازی كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه جه‌ردوانێك كوژرا و دوو سه‌ربازیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه پێشتر له سه‌ر رێگه دانرابوو و به ریمۆت كۆنترۆڵ ته‌قێنرایه‌وه، كه پاش ته‌قینه‌وه هاتۆچووی نێوان شرنه‌خ و جزیره داخرا و هێزه‌كانی توركیا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه كرد.