ئێران؛ سعودیە بە تێكدانی ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات
ململانێی تاران و ریاز پێدهنێته قۆناخی نوێ
K24 - ههولێر:
ئێران جارێكیتر سعودیە بە پاڵپشتی گرووپە توندڕەوەكان لە رۆژھەڵاتی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات.
عەبدوڵرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، سعودیە بە پێدانی زانیاری ھەواڵگری و یارمەتی دارایی، پشتیوانی لە گرووپە توندڕەوەكان لە رۆژھەڵاتی ئێران دەكات.
وەزیری ناوخۆی ئێران دەشڵێت، سعوودیە لە ھەوڵی تێكدانی ئاسایشی ناوخۆی ئێرانە و بەجێگیركردنی بنكەكانی لە نزیك سنوورەكان، یارمەتی گرووپە توندڕەوە دژبەرەكانی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و رۆژھەڵاتی ئێران دەدات.
لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی باڵای ئێران بەردەوام سعوودیەیان بە ھەوڵدان بۆ تێكدانی ئەمنییەتی ئێران تۆمەتبار كردووە.