ئەنجوومەنی ھاریكاری كەنداو داوایه‌ك ئاراسته‌ی ئێران دەكات

وڵاتانی كه‌نداو: حزبوڵڵا بووه‌ته‌ كێشه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی ھاریكاری كەنداو ئێران بە پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستییەكان تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، پێویستە ئێران سیاسەتەكانی لە ناوچەكە بگۆڕێت.

عەبدوللـەتیف ئەلزیانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، ئێران بە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەكان تۆمەتبار دەكات و داوا لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، کە ھەوڵەكانی سەبارەت بە ناوچەکە بگۆڕێت و واز لە سیاسەتی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان بهێنێت.

زیانی، حزبووڵڵای لوبنان وەكوو گرووپێكی تیرۆریستی ناو دەبات و دەشڵێت، لە ئێستادا حزبوڵا، كێشەی سەرەكییە و ئێرانیش بە پشتیوانیكردنی لەو گرووپانە لە لوبنان و یەمەن و سووریا، قەیرانەكانی ناوچەكە قووڵتر دەكاتەوە.