دهروازهی سیمالكا كرایهوه و هاووڵاتییانیش خۆشحاڵی خۆیان دهردهبڕن
K24 - دهۆك:
بازرگان و ھاووڵاتییانی كۆبانی، خۆشحاڵیی خۆیان دەردەبڕن بە كردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالكا، ئاماژەش بەوە دەكەن كە پێویستە كورد برایەتی نێوانیان بپارێزن و كەس بۆ كورد دۆستی راستەقینە نییە، ھاوكات ئاماژە بەوە دەكەن كردنەوەی ئەو دەرگە سنوورییە كێشەی كەمیی پێداویستییەكان ناھێڵێت.
ھەروەھا دەشڵێن پێویستە دەرگەكە بە كراوەیی بمێنێتەوە و نابێت كێشەی سیاسی كار بكاتە سەر جموجۆڵی بازرگانی و ناردنی پێداویستییەكان و ئاڵۆگۆڕ لە نێوان رۆژئاوا و باشووری كوردستان.