پەیمانگەی تەكنەلۆجی ھەولێر سیسته‌می پارالێل و خوێندنی ئێواران ده‌كاته‌وه
ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو له هیچ زانكۆ و په‌یمانگه‌یه‌ك وه‌رنه‌گیراون
K24 - هه‌ولێر:
دەرچووانی پۆلی 12، دەتوانن بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2016-2017 ده‌توانن بەشێوەی پارالێل و خوێندنی ئێواران لە پەیمانگەی تەكنەلۆجی ھەولێر، درێژە بە خوێندنەكەیان بدەن.
ھەڤاڵ ئاكرەیی یاریدەدەری راگری پەیمانگەی تەكنەلۆجی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند، بۆ خوێندنی ئەم ساڵ، پەیمانگەی تەكنەلۆجی بڕیاریداوە بە شێوەی پارالێل و خوێندنی ئێواران، قوتابیان وەربگرێت.
ئاكرەیی ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی 1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر تاوەكو 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، قوتابیان دەتوانن فۆرم وەربگرن بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندنەكەیان بدەن.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشكرد، رەنگە ئەم دەرفەتە بۆ ئەو قوتابیانە باشبێت كە ساڵانی رابردوو لە ھیچ كۆلێژ و پەیمانگەیەك وەرنەگیراون.
بەگوێرەی رێنماییەكانی وەرگرتنی قوتابیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، قوتابیان دەتوانن لە بەشەكانی (ئای تی، رووپێوی، بیناكاری، رێگاوبان، نەوت و تەكنیكی ئۆتۆمبێل، كارەبا، گەیاندن، میكانیك، ساردكاری و ھەواسازی) بخوێنن.